بە ئامانجگرتنی كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان لە عێراق بەردەوامە

لە یەكێك لە پارێزگاكانی باشووری عێراق، بۆمبێكی چێندراو بە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی هاوپەیمانان تەقییەوە.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عێراقی ڕاگەیاندووە، “ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات، لە ڕێگای خێرای پارێزگای دیوانیە بۆمبێكی چێندراو بە كاروانێكی ئۆتۆمبێل تەقییەوە كە كەلوپەلی بۆ هاوپەیمانان دەگواستەوە”.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تا ئێستا نەزاندراوە ئەو بۆمبە چ كەس و لایەنێك دایناوە.

سەرچاوە ئەمنییەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بۆمبە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: نابێت گەورەیی كەركوك و شكۆمەندیی خەڵكەكەی قوربانیی ململانێی ناڕەوای لایەنەكان بن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە موسەنا سامەڕائی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی عەزم و پرسی…
Total
0
Share