دیالە: داعش هێرشی بۆ سەر یاریگایەکی تۆپی پێ ئەنجامدا

شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە پارێزگای دیالە، داعش هێرشیکردە سەر یاریگایەکی تۆپی پێ و لەئەنجامدا ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، “شەوی ڕابردوو لە گوندی شەروینی باکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە، لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکی تۆپی پێ لە یاریگایەکدا، داعش هێرشێکی چەکداریی ئەنجامدا”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، “لەئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، دواتر بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی بەعقوبە گوازراونەتەوە بەمەبەستی چارەسەرکردنیان”.

ئاشکراشیکردووە،”هێزەکانی حەشد دوای ئەوەی توانیان بەرپەرچی هێرشەکە بدەنەوە، لەئێستادا دۆخی ناوچەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەبرێتە پەرلەمانی عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەكرێت و یاساكە بەدڵی بارزانی…
Total
0
Share