بەرشلۆنە لە مێسی-یەوە بۆ نێیمار؟ چاڤی وەڵامدەداتەوە..

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لە گەڕاندنەوەی لیۆ مێسی شکستیهێنا و چاڤی هێرناندێز بابەتی گەڕاندنەوەی نێیمار بەدرۆ دەخاتەوە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی و چەندین سەرچاوەی دیکە ئاماژەیان بەوە کردووە، کە لە ئێستادا بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە تاوتوێی گەڕاندنەوەی نێیماری بەرازیلی دەکەن، بەتایبەت دوای ئەوەی یاریزانەکە ئامادەیی دەربڕیوە جارێکی دیکە درێسی یانە کەتەلۆنییەکە بپۆشێت.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، نێیمار خۆی داوای ئەو هەنگاوەی لە بارسا کردووە و لاری نییە لە گەڕانەوە، تەنانەت ڕەزامەندیی دەربڕیوە مووچەکەشی کەمبکاتەوە.

لەو بارەیەوە چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە ڕایگەیاندووە، “ئەم زانیارییانە سەیروسەمەرەن بەلامەوە، چونکە من داوای نێیمارم نەکردووە و لە ئێستادا ئەرک و پلانی دیکە بە پێشەنگ دەزانین بۆ یانەکەمان.”

بابەتی پێشتر

دێنڤەر تۆڵەی یاریی دووەمی لە مەیامی کردەوە

بابەتی دواتر

هازارد لە مەدریدەوە بۆ مەدرید

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواردیۆ لە سیتی ناڕوات

گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی دوپاتیکردەوە کە لە پێشوو دڵنیاترە لەوەى لە سیتی دەمێنێتەوە. لەسەر ئەو تۆمەتانەى دوچاری مانچستەر…
Total
0
Share