ئۆساکا جامی ئەمریکای بەرزکردەوە و ئەمشەو فاینەڵی کوڕان ئەنجامدەدرێت

یاریزانی تێنسی سەرزەوی ژاپۆنی، ناومی ئۆساکا دوای سەرکەوتنی بەسەر ڤیکتۆریا ئازارینکای بیلاڕووسی نازناوی پاڵەوانیەتی ئەمریکای کراوەی بەدەستهێنا.

پاڵەوانیەتی ئەمریکای کراوە یەکێکە لە چوار پاڵەوانێتییە گەورەکەی بواری تێنسی سەرزەوی و بە “فلاشینگ میدۆز” ناودەبرێت، لەپێناو بەرزبوونەوەی پێگەیان لە ڕیزبەندی یاریزانە پڕۆفیشناڵەکاندا، ساڵانە یاریزانان بەوپەڕی هێزەوە هەوڵی چنینەوەیان دەدەن.

لەم وەرزەدا ناومی ئۆساکای ژاپۆنی گەیشتە یاری کۆتایی و بەرانبەر ڤیکتۆریا ئازارینکای بیلاڕووسی یاریکرد، ژاپۆنیەکە کە لە پێشوودا یەکەمی ڕیزبەندی بووە و ئێستا کەوتووەتە پلەی دەیەمەوە، بە ئەنجامی (1-6)، (3-6)، (3-6) بردنەوەی بەدەستهێنا.

نازناوی ئەمریکای کراوە سێیەم گەورە نازناوی گراند سلامە ئۆساکا لە ژیانی وەرزشیدا بەدەستیدەهێنێت، پێشتر نازناوەکانی ئەمریکای کراوە و ئوسترالیای کراوەی بەدەستهێناوە.

لەبەرانبەردا ڤیکتۆریا ئازارینکای تێنسزانی بیلاڕووسی خاوەنی دوو نازناوی گراند سلامە، هەردووکیان ئوسترالیای کراوەن و هەرگیز لە ژیانی وەرزشییدا نەبووەتە خاوەنی خەڵاتی پاڵەوانی ئەمریکا.

بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر (11:00) بەکاتی هەرێمی کوردستان فاینەڵی ئەمریکای کراوە لەسەر ئاستی کوڕان لە نێوان دۆمینیک تیمی نەمسایی و ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانی ئەنجامبدرێت.

لەم وەرزەدا و لەسەر ئاستی کوڕان فلاشینگ میدۆز پاڵەوانێکی نوێ بەخۆیەوە دەبینێت، بەوپێیەی ماڵئاواییکردنی نۆڤاک دیۆکۆڤیچ دەرفەتی بۆ هەریەک لە تیم و زڤیرێڤ دروستکردووە نازناوەکە بچننەوە لە کاتێکدا هیچیان نازناوی ئەمریکایان بەدەستنەهێناوە.

بابەتی پێشتر

بەغداد.. ئافرەتێك دوو كیلۆ ئاڵتون پاش بێهۆشكردنی خاوەنەكەی دەدزێت

بابەتی دواتر

‘لیستی كازمی’ له‌ هه‌رێم قوڵكردنه‌وه‌ی برینه‌كانی كورد یان ساڕێژكه‌ر؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share