پۆلیسی سلێمانی: بەندکراوێک لە گرتن و گواستنەوە بەخنکاوی دۆزرایەوە

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات ڕایگەیاند، بەندکراوێک کە بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتنی کەسێک دەستگیرکرابوو، ئەمڕۆ لە گەرماوی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی بە خنکاوی دۆزرایەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی وتی، “ئەو بەندکراوە ناوی (یوسف گوڵ محەمەد)ە و لەدایکبووی 1953-ە”.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، “تۆمەتبارەکە لە دەربەندیخان بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتنی کەسێک بەپێی مادەی 405 و 30 دەستگیرکرا و دواتر گوسترابووەوە بۆ گرتن و گواستنەوەی سلێمانی، ئەمڕۆ لەناو گەرماوی بەڕێوبەرایەتیی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی بە خنکاوی دۆزرایەوە”.

بەپێی وتەی سەرکەوت ئەحمەد، “بەندکراوەکە بە پشتێنێک لە گەرماوەکەدا هەڵواسرا بوو گیانیلەدەستدابوو، تاوەکو ئێستاش نازانین ڕوداوەکە خۆکوژی بووە یاخود کەسێکی دیکە لە پشت ئەو ڕوداوەوەیە و لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە”.

بابەتی پێشتر

لە هۆتێلێكی سلێمانی بەهۆی كارەباوە دوو كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

سلێمانی.. كەسێك بە ژمارەیەك تۆمەتی جیاجیاوە دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share