سلێمانی.. كەسێك بە ژمارەیەك تۆمەتی جیاجیاوە دەستگیركرا

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك ڕادەگەیەنێت و ئاشكرایدەكات، بە ئۆتۆمبێلەكەی لە هاوڵاتییەكی داوە، ئۆتۆمبێلەكەی بێ سەرەتایە و چەكیشی پێبووە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 8ی شوبات بڵاویكردەوە، پاش ئەوەی تۆمەتبار (م. ھ. ع. لەدایکبووی 2002) ھاوڵاتییەک بە برینداری دەگەیەنێتە نەخۆشخانە گوایە بە ئۆتۆمبێل لێیدراوە و ئەم وەک ئەرکێکی مرۆیی گەیاندویەتییە نەخۆشخانە، ھێزەکانی پۆلیس لە تۆمەتباری ناوبراو بەگومان دەبن، بۆیە پاش پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەی، دەرکەوت کە دوو چەکی بێ مۆڵەت لە جۆری دەمانچە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدایە، ھەروەھا ھێزەکانی پۆلیس ئەوەشیان ئاشکراکرد کە ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکە بێ سەرەتایە و تابلۆی ساختەی پێوەکردووە.

دەشڵێت، ھاوکات لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا نا کە خۆی بە ئۆتۆمبێل لەو کەسەی داوە.

پۆلیسی سلێمانی ڕونیشیكردوەتەوە، لەئێستادا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەکانی (279ی ساختەکاریی، 21ی چەک، 21 و 23ی ھاتوچۆ) ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: بەندکراوێک لە گرتن و گواستنەوە بەخنکاوی دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

هەولێر.. بەهۆی سەرپێچییەکەوە ڕوداوێکی هاتوچۆی قورس ڕویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share