هۆشداری دراوە لە هێنانەناوەوەی “مادەیەکی ترسناک” بۆ عێراق

دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، بە هەستیارییەکی زۆرەوە 13  کۆنتێنەر “مادەی ترسناک”یان لە بەندەی ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە دەستبەسەردا گرتووە و ڕێگەیان نەداوە ببرێتە ناو خاکی عێراقەوە.

لە بەیاننامەکەی دەستەی دەوازە سنورییەکانی عێراقدا هاتووە، “دوای پشکنینی ورد دەرکەوتووە کە 13  کۆنتێنەر مادەی ترسناک لە ڕێگادا بووە بۆ ئەوەی ببرێتە ناو خاکی عێراقەوە”.

دەستەکە ئاماژەی بە جۆری مادەکە و ترسناکییەکەی یان بۆ چ مەبەستێک ڕەوانەی عێراق کراوە نەکردووە.

بەپێی بەیاننامەکە بڕیاری ڕاگرتن و دورخستنەوەی ئەو مادە کیماییە لەلایەن مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە دراوە.

ئەمە دووەم بەیاننامەی دەستەکەیە لە ڕۆژی هەینی تا ئێستا لەسەر ئاشکراکردنی ئەو مادە کیمیاییە ترسناکە.

ڕۆژی هەینی دەستەی دەوازە سنورییەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، 143 کۆنتێنەر مادەی قەدەغەکراو لە سێ بەندەری بەسرەدا دەستی بەسەرداگیراوە و دورخراوەتەوە بۆ شوێنێکی دور لە شوێنی نیشتەجێبوون.

مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو بەهۆی دورنەخستنەوەی مادەیەکی ترسناک بەناوی “نیتراتی ئەمۆنیۆم” لە بەندەرێکی لوبنان، تەقینەوەیەکی گەورە لە بەندەرەکە ڕویدا و زیانێکی زۆری مادی و گیانی لێکەوتەوە لە کاتێکدا پێشتر هۆشداری درابوو لە ڕاگرتنی ئەو مادەیە لە بەندەرەکەدا.

بابەتی پێشتر

ئیخوانەکان لە میسر

بابەتی دواتر

وەزیری کار: لە عێراقدا 600 هەزار کرێکاری بیانی هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share