بانکی ناوەندی: سزای ئەو کەسانە دەدەین کە یاری بە نرخی دۆلار دەکەن

بانکی مەرکەزی

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، چاودیری نرخی دۆلار دەکەن و هەرکەسێک یاری پێوەبکات سزادەدرێت.

بانکی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە شێوەیەکی چڕ و پڕ چاودێری نرخی دۆلار دەکەین، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین تیممان لەناو بازاڕەکانی دراوی ناوخۆ بڵاوکردووەتەوە”.

ئاشکراشیکرد، “هەر کەسێک یاری بە نرخی دۆلارەوە بکات بە توندترین شێوەی سزادەدرێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی رابردوو دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوەیەکی چاوەڕواننەکراوی بەرامبەر دیناری عێراقی بەخۆیەوە بینی و نا جێگیری زۆری لە بازاڕدا دروستکرد، هاوکات محەمەد شیاع سودانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران داوایکرد لێکۆڵینەوە لەو  بارەیەوە بکرێت.

 

بابەتی پێشتر

"لووتکەی کۆتایی" بۆ بێلینگهام دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

لێدانە سزاکانی ڕیاڵ مەدرید میدیای کەتەلۆنیای توڕەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share