وێنە.. “لافاوێکی هاوشێوەی خوێن” ناوچەیەکی ئەندۆنۆزیای گرتەوە

میدیا جیهانییەکان چەند وێنەیەکی لافاوێکی هاوشێوەی خوێنیان لە ناوچەیەکی وڵاتی ئەندۆنۆزیا بڵاوکردەوە و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش ڕاستی وێنەکانیان پشتڕاستکردووەتەوە.

ئاژانسی AP چەند وێنەیەکی گوندی جنگوتی سەر بە شاری جاوەی لە باشوری وڵاتی ئەندۆنۆزیا بڵاوکردەوە کە خەڵکی سەرەتا لە ڕەنگی لافاوەکە ترساون، بەڵام دواتر ڕونبووەتەوە کە لافاو کارگەیەکی ڕەنگردنی قوماشی بردووە و بەهۆیەوە ڕەنگی ئاوەکە هاوشێوەی خوێن گۆڕاوە.

ئاریگا یودا، یەکێک لە بەرپرسانی ئەو ناوچەیە کە لافاوەکەی تێدا ڕویداوە و بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە، “کاتێک لافاوەکە کارگەکەی بردووە، ڕەنگی ئاوەکە گۆڕاوە و ئەوە هیچ جێگەی نیگەرانی نییە”.

ڕوباری پکالونگان، پێشوتریش بەهۆی زۆری کارگەی ڕەنگکردنی قوماشەوە ڕەنگەکەی گۆڕاوە و مانگی ڕابردوو بەشێکی هەمان ڕوبار ڕەنگی سەوز ببوو.

بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافییەوە لە ئەندۆنۆزیا زۆرینەی وەرزەکانی ساڵ لافاو تێیدا ڕودەدات و مانگی ڕابردوو بەهۆی زریانێکی بەهێزەوە لە جاکارتا لانیکەم 43 کەس گیانیان لە دەستدا.

بابەتی پێشتر

وەزیری نەوتی عێراق: نرخی سوتەمەنی لەسەر هاوڵاتییان گران نابێت

بابەتی دواتر

گەرمیان.. چوار كەس بە چەقۆ بریندار كران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share