فراکسیۆنی یەکێتی و مستەفا کازمی پرسی پشکی هەرێمیان تاووتوێ کرد

وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پاشنیوەرۆی ئەمرۆ7ی شوبات وەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتیی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەسەرۆکایەتی ئاڵا تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی کۆبویەوە.

بەختیار شاوەیس، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ” لەکۆبونەوەکەدا جارێکی تر فراکسیۆنی یەکێتیی جەختی لەچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لەسەر بنەمای دەستور کردەوە ، بەتایبەتی کێشەی پشکی هەرێم و موچەی فەرمانبەران”.

بە وتەی وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی، تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە ، تەرخانکراوە بۆ خستنەروی کێشەکانی کەرکوک و خانەقین و ناوچەکانی دیکەی ناکۆکی لەسەر وە دۆزینەوەی چارەسەری دەستوری و یاسایی و لەم بەشەی کۆبونەوەکەدا نوێنەرانی فراکسیۆنمان لەو پارێزگایانە  بەوردی ئاماژەیاندا بەکێشەکان و چارەسەرەی هەنوکەیی و واقعی ، بەشێوەیەک کەلەگەڵ هەستیاری و تایبەتمەندی ئەو ناوچانە بگونجێت

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: سەدان پێشمەرگە لە پێناو پاراستنی شەنگالدا شەهید بوون

بابەتی دواتر

قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و توركیا لە ساڵی ڕابردوودا 20 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێكدا 928 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ماوەی مانگێكدا 928 منداڵ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون لەدایكبوون. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی…
Total
0
Share