دوو هاوسەرەکەی گۆمی فێڵاو رزگارکران

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، رایگەیاند، “دوو هاوسەرەکەی گۆمی فێڵاو رزگارکران”.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەو دوو هاوسەرەی لە گۆمی فێڵاو بەهۆی رەوەگورگەوە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووبوو لەلایەن تیمەکانمانەوە رزگارکران”.

باسی لەوەشکرد، “دوو هاوسەرەکە خەڵکی هەولێرن و بەمەبەستی گەشت و مانەوە روویان لە گۆمی فێلاو کردبوو لەوێ خێمەیان هەڵدابوو، ئێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی هێنانە خوارەوەی ئەو دوو هاوسەرە و کۆکردنەوەی کەلوپەلەکانیانن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە دەڵێت جگە لە کۆرۆنا نەخۆشی سارسیش لە سلێمانی بڵاوبوەتەوە

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاشکرایکرد لە تاقیگەکانیاندا دەرکەوتووە جگە لە نەخۆشی کۆرۆنا نەخۆشی سارسیش لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە. لە ڕاگەیەنراوێکدا…
Total
0
Share