مێسی و بەرشلۆنە لە پاریس سانت جێرمان توڕەن

مێسی لە هەڵوێستی یاریزانان و ستافی یانەی پاریس سانت جێرمان توڕەیە

بۆچون و لێدوانی یاریزانان و ستافی کارگێڕی یانەی پاریس سانت جێرمان لە بارەی مێسی و ئەگەرەکانی پەیوەندیکردنی بەو یانەیەوە، خودی یاریزانەکە و یانەی بەرشلۆنەشیان توڕەکردووە.

وەک ئاشکرایە بۆندی لیۆ مێسی یاریزانی ئەرجەنتینی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە لە هاوینی 2021 بە فەرمی کۆتاییدێت و تاوەکو ئەم ساتە نوێنەکراوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی ناوبراو هیچ بۆچونێکی ئاشکرانەکردووە، بەڵام بەردەوام یاریزانان و بەڕێوبەرانی یانە فەرەنسیەکە لێدوان لەبارەیەوە دەدەن.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە کەسانی نزیکی مێسی-یەوە زانیویەتی، یاریزانەکە لە هەڵوێستی پاریسیەکان توڕەیە، پێی وایە هۆکارێکن بۆ دروستبوونی فشارێکی دەروونی و ڕاگەیاندنی قورس، بەهەمان شێوە ئیدارەی کاتیی و کاندیدەکانی سەرۆکایەتی بارسا بە سوکایەتی و شکاندنی حورمەتی یانەکەیان لێکداوەتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا هەریەک لە یاریزانان ئەنخێل دی ماریا، نێیمار دا سیلڤا، لیۆندرۆ پاریدێس هاوشانی ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەر و لیۆناردۆ ئاراوخۆی بەڕێوبەری وەرزشیی پاریس سانت جێرمان لەبارەی مێسی-یەوە هەڵوێستی خۆیان نیشانداوە و بەهەموو شێوەیەک هەوڵیانداوە یاریزانەکە ڕووە و پاریس پەلکێشبکەن.

بەڕێوبەرانی یانەی بەرشلۆنە هۆشداریان بە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی یانەکەیانداوە، کە یانەی پاریس سانت جێرمان بۆ گواستنەوەکانی هاوینی 2021 ئامادەکاری گەورەیکردووە بۆ کڕینی مێسی، هەر بەم هۆیەوە هەر یەکێک لە کاندیدەکان پەیوەندیان لەگەڵ یاریزانەکە بەستووە و بەڵێنی پڕۆژەی بەهێزتر و درێژخایەنیان پێداوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی گەشتوگوزار: لەساڵی 2020دا داهاتمان بەڕێژەی 75% دابەزیوە

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك: كۆچبەران ئابوری شارەكانی بەریتانیایان بوژاندووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share