هاوشێوەی تەندروستیی هەرێم لە سلێمانیش هۆشداری دەدات

وێنەی تەندروستكارێك/سەرتیپ عوسمان

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم و بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدەن لە هەڵکشانی ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەڵکشانی زیاتری ژمارەکە لە هەردوو وەرزی پایز و زستاندا.

تەندروستیی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا هۆشداریداوە کە لەماوەی تەنها سێ ڕۆژدا 126 کەس لە سلێمانی داخڵی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا کراون کە ئەم ژمارەیە بە بەراورد بە هەفتەکانی ڕابردوو هەڵکشاوە.

تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکردووە، لەماوەی تەنها سێ ڕۆژدا 28 هاوڵاتی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.هۆشدارییەکەی تەندروستیی سلێمانی لە کاتێکدایە کە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم هۆشداری دەدات، هاوڵاتییان ئاگایان لەخۆیان نەبێت لە پایز و زستاندا توشبوون و مردن زۆر زیاتر دەبێت.

دکتۆر ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، “ئەگەر هاوڵاتییان ئاگایان لەخۆیان نەبێت لە پایز و زستاندا تووشبوون و مردن زۆر زیاتر دەبێت و هیچ نەخۆشخانەیەکی حکومی و ئەهلی شوێنی نامێنێت بۆ نەخۆش”.

بابەتی پێشتر

دۆناڵد ترەمپ نەخۆشخانەی جێهێشت و سەردانی ئەو کەسانەی کرد کە پاڵپشتی دەکەن

بابەتی دواتر

کومان بە ئاشکرا زەنگی ئاگادارکردنەوەی بۆ گریزمان لێدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share