سێ کەس ڕکابەری دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەولێر

بڕیارە ڕۆژی 8ی شوبات، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەڕێوەبچێت و سێ کەس تا ئێستا سیڤییان ناردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری هەولێر.

عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “دوو بەیانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوەدەچێت سێ کەس سیڤیان لە ئەنجومەنە و لە کۆبوونەوەکە ئامادە دەبن کاتێک دەنگیان لەسەر دەدرێت”.

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر وتیشی، “پارتی دیموکراتی کوردستان پشتگیری لە ئومێد خۆشناو دەکەن کە ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە و بڕیارە فراکسیۆنەکە لە ئەنجومەن دەنگی پێبدەن”.

بە وتەی عەلی ڕەشید، جگە لە ئومێد خۆشناو دوو کەسی دیکە سیڤیان لە ئەنجومەنی پارێزگایە بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگار و دوو کاندیدەکە سەربەخۆن و لەسەر هیچ فراکسیۆنێک نین.

لە 19 ی تشرینی یەکەمی 2020 ، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، و بەھۆی خراپیی تەندروستییەوە لە 3 ی تشرینی دووەمی 2020 بە فڕۆکەیەکی تایبەت ڕەوانەی تورکیا کرا و لە 18 ی تشرینی دووەمی 2020 لە نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە کۆچی دواییی کرد

بابەتی پێشتر

وردەكاریی خوێندنی ئەمساڵ و ساڵی داهاتوو.. شەش ڕۆژ لەنێوان دوو ساڵدا

بابەتی دواتر

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق: موچەی فەرمانبەران بە هیچ جۆرێك دەستكاری ناكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: ئەمڕۆ باران دەبارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچە جیاوازەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەگەری بارانبارین هەیە. لە راگەیەندراوی کەشناسییدا…
Total
0
Share