باوا بدوێم، کە ڕەنگە ڕۆژێک لەنێوبەستەڵەکی چیایەکدا ڕەقداگەڕێم، ئەمە پێشبینی زانا سامانی شاعیرە بۆ ژیانی خۆی، هەر وەک ئەم دێڕەی شیعرەی خۆی لە زستانێکی ساردی هانۆڤەردا لە ماڵەکەی خۆیدا جەستەی ساردی لەسەر کورسییەک دۆزرایەوە.
زانا سامان، شاعیرێکی گەنجی کوردە و لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا دەژیا، دوای ماوەی دوو هەفتە لە پچڕانی پەیوەندی لەگەڵ کەسوکارەکەی تەرمەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.
هاوڕێکانی زانا دەڵێن، کەسوکارەکەی ئەوانیان ئاگادار کردووەتەوە کە زانا هیچ چالاکییەکەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان نەماوە و هەواڵی نازانن، بۆیە ئەوانیش پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە و کاتێک چونەتە ماڵەکەی دەرکەوتووە ماوەی دوو هەفتەیە گیانی لە دەستداوە.
زانا سامان بەردەوام کێشەی تەندروستی هەبووە و پێشتر چەند جارێک نەشتەرگەری گورچیلە و پەنکریاسی کردووە و گومانەکان لەسەر ئەوەن هەر بەهۆکاری ئەو نەخۆشیانە گیانی لە دەستدابێت.
شاعیرە کوردەکە لە ساڵی 2009 وە کوردستانی بەرەو ئەروپا بەجێهێشتووە و لە وڵاتی ئەڵمانیا داوای مافی مانەوەی کردووە و لە شاری هانۆڤەر دانیشتووە.