شارۆچكەیەكی ئەمریكی 6 هەزار دۆلار دەداتە هەر كەسێك لێی نیشتەجێ ببێت

نیشتەجێبە و پارە وەربگرە

شارۆچكەیەكی ئەمریكی لە ویلایەتی میسیسیپی دەیەوێت هانی خەڵكی نوێ بدات بۆ نیشتەجێبوون تیایدا لەڕێی پێشكەشكردنی بڕێك پارە كە دەگاتە 6100 دۆلار بۆ هەر كەسێك لە ناوچەیەكی دیكەوە بچێت و تیایدا بژی.

دان گیبسۆن، سەرۆك شارەوانی Natchez وتی، ئامانج لە بڕیارەكەیان هێنانە ئارای ژیانێكی نوێیە لە ناوچەكەدا لەڕێی ڕاكێشانی ئەو كرێكارانەی “چیتر ڕەونەقی شارە گەورەكان سەرنجیان ڕاناكێشێت و دەیانەوێت لێرە نیشتەجێ ببن”.

Natchez بە یەكێك لە شار دێرینەكان سەر ڕوباری مسیسیپی دادەنرێت بە خانووە مێژووییەكان بەناوبانگە كە زیاتر لە 1000 خانووی لەنێو تۆماری نیشتیمانیی تایبەت بە شوێنە مێژووییەكاندا تۆماركراون و، ژمارەی دانیشتووانەكەی بە نزیكەی 15 هەزار دادەنرێت.

هەروەك شارۆچكەكە بە شوێنی خواردن دادەنرێت و بە “پایتەختی پسكیت لە جیهاندا” ناونراوە.

س: فۆڕبس + RT

بابەتی پێشتر

ڕامۆس نەشتەرگەریەکی بەپەلەی بۆ دەکرێت و دووردەکەوێتەوە

بابەتی دواتر

گەڕانەوەی باڵە فڕیوەکەی هۆڵەندا شکستدەهێنێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share