شارەزایەک سێ هۆکار دیاریدەکات کە پێیوایە دەبنەهۆى دەرکەوتنى تاڵى سپى لە قژدا.
دیسمۆند توبین، بەڕێوەبەرى پەیمانگاى چارلز بۆ زانستى پێست لە زانکۆى دبن رایگەیاند، تەمەن، فشار و بۆماوە سێ هۆکارى باوى دەرکەوتنى تاڵى سپین.
وتیشى، “سەبارەت بە زۆرینەى خەڵک دەرکەوتنى پەیوەندى بە تەمەنەوە هەیە، چونکە رەگى قژ بەشێک لە پێست و، پێستیش پیر دەبێت، هەروەک فشارى پەیوەست بە تەمەن گرفتێک لە کارى ئەو خانانەدا دروستدەکات، کە رەنگى بەرپرس لە رەنگى قژ دەردەدات، کە بە میلانین ناودەبرێت”.
سەرەتاى دەرکەوتنى پیرى، دەربکەوێت یان دوابکەوێت، کارێکە تا رادەیەکى زۆر پەیوەندی بە جیناتەکانەوە هەیە، ئەگەر باوباپیرانت لە تەمەنێکى درەنگدا پیرییان لێدەرکەوتبێت، ئەگەرى زۆرە لە تۆیشدا دەرکەوتنى پیرى دوابکەوێت، دیسمۆند توبین لە لێدوانێکدا بۆ “بى بى سى” وادەڵێت.
ئاماژەشیدا، بەهۆکارى جیناتەکان، زانایانى بوارى پێست و قژ تێبینى ئەوەیان کردووە کە ئەوانەى رەگەزیان دەچێتەوە سەر بنەچەیەکى دیاریکراو پیربوونیان خێراترە لەوانى دیکە، بەشێوەیەکى گشتى خەڵکى بنەچە قەوقازى خێراتر پیردەبن بەراورد بەوانەى بنەچەیان ئەفریقییە.