ستۆیچکۆڤ بۆ لاپۆرتا: دەتەوێت ئەفسانەیەکی دیکەش دەربکەیت؟

ئەفسانەی بولگاریا و یانەی بەرشلۆنە، هێرستۆڤ ستۆیچکۆڤ ڕەخنەی توند ئاراستەی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە دەکات.

ستۆیچکۆڤ بە تۆڕی (TUDN)ی ڕاگەیاندووە، “چوار مانگ لەمەوبەر، لاپۆرتا دەیوت چاڤی ئەزموونی نییە و بۆ بارسا ئامادەنییە، بەڵام ئەمڕۆ بەئاگاهاتووەتەوە دەڵێت چاڤی باشترین بژاردەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنانی یانەکە، نازانم ئەم پیاوە بەنیازی چییە، بەڵام پرسیاردەکەم: ئایا ئەمجارەش بەنیازە ئەفسانەیەکی دیکە لە دەرگای پشتەوە بکاتەدەرەوە؟”.

ستۆیچکۆڤ لە ڕابردوودا ڕەخنەی توندی ئاراستەی ئەنتوان گریزمانی فەرەنسی دەکرد، هەمیشە لە شیکارییەکانیدا دەیوت، “بەرشلۆنە بە 10 یاریزانەوە یاریدەکات”.

دوای ماڵئاواییکردنی لیۆ مێسی-ش دووپاتیکردەوە، خوان لاپۆرتا هەڵەی کردووە، بەڵکو دەبوو سەرەتا باوەڕ بە یاریزانەکە بهێنێت تاوەکو لەگەڵ پڕۆژەی نوێی یانە هەڵبکات، پاشان گرێبەستی پێشکەشبکردایە.

بەبۆچوونی ستۆیچکۆڤ، فشاردروستکردنی ستۆیچکۆڤ لەسەر ئەفسانەکانی بارسا، وایانلێدەکات بیر لە دوورکەوتنەوە، یاخود پەیوەندیکردن بە یانەیەکی دیکە بکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) جۆشوا لە پولێڤی بولگاری بردەوە و پارێزگاری لە پشتوێنی پاڵەوان کرد

بۆکسێنەری بەریتانی و پاڵەوانی جیهان، ئانتۆنی جۆشوا درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە یاریگای ویمبڵی ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزی بەرانبەر کوبرات پولێڤی…
زیاتر ببینە

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌ چێوه‌ی پاڵاوتنه‌کانی ئه‌مریکای باشوور ئه‌نجامده‌درێن، له‌ ئه‌وروپاش یاریی لوتکه‌ له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌کانی به‌لجیکا…
Total
0
Share