دوای بڕانی کارەبا لە پارێزگاکانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری کارەبا پەسەندکرا

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینییەوە تەزووی کارەبا لە زۆرینەی پارێزگاکانی عێراق و لەناویشیاندا بەغدادی پایتەخت بڕاوە و تائێستاش هۆکارەکەی نازانرێت، دوای ڕووداوەکە دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری کارەبای عێراق لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە پەسەندکرا.

لەدوای کوژانەوەی کارەبا لە زۆرینەی پارێزگاکانی عێراق نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سزای ئەو بەرپرسانەی وەزارەتی کارەبا دەدات و لە پۆستەکانیان دووریاندەخاتەوە، ئەرکەکانیان پشتگوێ خستووە و کەمتەرخەمییان کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کازمی بڕیاری دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گواستنەوەی وزەی کارەبای داوە، بەهۆی پشتگوێخستن و کەمتەرخەمیکردن لە ئەرکەکانیدا، بووەتەهۆی کەوتنی هێڵی گواستنەوەی 400 کەی ڤی.

هەروەها بڕیاری لێپسینەوەی و سزادانی بەشێک لەبەرپرسانی دیکەی وەزارەتی کارەبا و لێکۆڵینەوەی لە هۆکاری کەمبوونەوەی بڕی کارەبا و کێشەکانی کەرتی کارەبای داوە.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو ماجید حەنتوش وەزیری کارەبای عێراق دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشکرد و ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەندکرا.

لەلایەکی دیکەوە میدیا عێراقییەکان لەزاری بەرپرسانی وەزارەتی کارەبای عێراقەوە هۆکارەکانی کوژانەوەی کارەبا بۆ چەند لایەنێک دەگێڕنەوە ئەوانیش، ڕاگرتنی هەناردەی کارەبا لەلایەن ئێرانەوە، بەئامانجکردنی تاوەرەکانی کارەبا، کەمی گازی پێویست بۆ وێستگەکانی کارەبا و لەکارکەوتنی بەشێک لە وێستگەکان بەهۆی فشاری زۆر لەسەریان.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا ڕەگەزی سێهەم بۆ هەڵگری پاسپۆرتی وڵات زیاد دەکات

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە: دەنگۆی دەرچوونی گشتی ڕاست نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی: دانیشتنی پەرلەمان لە چاوەڕوانی هاتنی پەرلەمانتاران و تەواوكردنی نیسابدایە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی دەڵێت، پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن لیژنەكەیانەوە ئامادەكردنی تەواو بووە و ڕونیشیدەكاتەوە، دانیشتنی ئەنجومەن تایبەت بە دەنگدان…
Total
0
Share