سودانی بەرەو میسڕ بەڕێکەوت

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی بەشداریکردن لە لوتکەی ئاشتیی شەرم شێخ، بەرەو میسڕ بەڕێکەوت.

ئەمڕۆ دووشەممە لوتکەی شەرم شێخ بۆ ئاشتی لەپێناو کۆتاییهێنان بە شەڕ لە کەرتی غەزە، بەڕێوەدەچێت.

لە دیارترین میوانانی لوتکەکە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکایە، کە هەر خۆی خاوەنی بیرۆکەکەیە، لەگەڵیشیدا نوێنەری هەریەکە لە وڵاتانی (تورکیا، عێراق، ئیندۆنیزیا، ئیمارات، پاکستان، هیندستان، بەحرەین، کوەیت، عومان، قوبرس، یۆنان، ئەڵمانیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئازەربایجان، ئیسپانیا، ئەرمینیا و مەجەر).

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share