سەرۆكی بۆردی خۆڵوخاشاك لە شارەوانیی سلێمانی لەبارەی ناوچەی سووتانی خۆڵوخاشاك لە ناوچەی تانجەرۆ هۆشداریی دەدات.
كارزان تاڵب، سەرۆكی بۆردی خۆڵوخاشاك لە شارەوانیی سلێمانی لە میانەی لێدوانێكدا ڕایگەیاند، ناوچەی سووتاندنی خۆڵوخاشك لە ناوچەی تانجەرۆ تەمەنی 30 ساڵە و زیانی زۆری بۆ هاوڵاتیانی دەوروبەری ئەم ناوچەی هەیە و دەبێت دەستبەجێ دابخرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر بێت و كارگە بە تەواوی هێزی خۆیەوە كاربكات و خۆڵوخاشاك وەربگرێت ئەوا دەیانتوانی ڕاستەوخۆ ئەم ناوچەیە دابخەی.
جەختیشی لەوەکردەوە، لە ئێستادا هەوڵەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە و داخستنی ئەم ناوچەیە.