بافڵ جەلال تاڵەبانی بە بۆنەی جەژنی جەمای ئێزیدییەکان: یەکێتی هەمیشە پشتیوانیی لە پاراستنی ماف و بەدیهێنانی داخوازییە ڕەواکانی ئێزدییەکان دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانیبە بۆنەی جەژنی جەمای ئێزیدییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە بۆنەی جەژنی جەمای ئێزیدییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە بۆنەی جەژنی جەماوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکەم و هیوادارم هەمیشە لە خۆشی و بەختەوەریدابن.

دەشڵێت، یەکێتی هەمیشە پشتیوانیی لە پاراستنی ماف و بەدیهێنانی داخوازییە ڕەواکانی ئێزدییەکان دەکات، هەروەها هەموو هەوڵێکمان دەخەینەگەڕ لەپێناو بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان و تەبایی لە نیشتمانەکەماندا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share