سلێمانی.. خانەنشینێك لەكاتی وەرگرتنی موچەدا گیانیلەدەستدا

لە سلێمانی، هاوڵاتییەكی تەمەن 75 ساڵ له‌كاتی وه‌رگرتنی موچه‌ی خانه‌نشینیدا لەهۆشخۆیچو و بەرلەوەی بگەیەندرێتە نەخۆشخانە، گیانیلەدەستدا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ سێشەممە له‌به‌رده‌م بانكی تانجه‌رۆ له‌ سلێمانی، هاوڵاتیه‌ك به‌ناوی (حسێن محه‌مه‌د ئه‌مین)، كه‌ تەمەنی 75 ساڵ بووە، لەكاتی وەرگرتنی موچەی خانەنشینیدا، دۆخی ته‌ندروستی تێكچووە و دوای لەهۆشخۆچوونی گیانیلەدەستداوە”.

وتیشی، “ته‌رمی هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه‌ و توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ئه‌نجامده‌درێت”.

ماوەیەكی زۆرە لە هەرێمی كوردستان ڕەخنە لە شێوازی دابەشكردنی و موچە و دروستبوونی قەرەباڵغی دەگیرێت، بەتایبەت بۆ گرفتی زۆری بۆ كەسانی بەتەمەن و خانەنشین دروستكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین وتەكانی مەسرور بارزانی لەبارەی ئابوریی هەرێمی كوردستانەوە

مه‌سرور بارزانی ڕایگه‌یاند‌، هه‌رێمی كوردستان كه‌شێكی له‌باری بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌یه‌ و له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه‌ ئارامترین شوێنی عێراق و ناوچه‌كه‌یه.…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆلابردنی زیادەڕۆییەكانی ناوبازاڕ دەستپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی -هۆبەی ناوبازاڕ هەڵمەتێكیان بۆ رێكخستنەوە و لابردنی زیادەڕۆییەكان دەستپێكرد.…
Total
0
Share