دابەشکردنی نەوتی ماڵان لە کام ماڵبەندەی سلێمانییەوە دەستپێدەکات؟

وتەبێژی نەوت و کانزاکانی سلێمانی دەڵێت، ئەگەر دەست بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان بکرێت، لە مەڵبەندی یەکەوە دەستپێناکرێت.

سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، تائێستا وادەی دەستکردن بە دابەشکردنی نەوتی سپیی ماڵان نادیارە، بەڵام ئەگەر دەست بە دابەشکردنی کرا، لەو مەڵبەندەوە دەستپێدەکرێت کە ساڵی ڕابردوو پێی گەیشتبوون؛ واتە مەڵبەندەکانی هەشت و نۆ کە هێشتا نەوتی ساڵی ڕابردووشیان وەرنەگرتووە.

وتیشی، بۆ پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئەگەر ساڵانە یەکجار و بڕی 200 لیتر نەوتی سپی دابەشبکرێت بۆ هەر ماڵێک، پێویستمان بە 110 ملیۆن لیتر نەوتە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەبد حەمزە خەفاجی: چیتر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک کارتی فشار بەکارناهێندرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، چیتر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک کارتی فشار بەکارناهێندرێت، بەڵام بەو مەرجەی دەبێت…
Total
0
Share