لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سنووری هەڵەبجە، دوو ژن و منداڵێک گیانیان لەدەستدا کە یەکێک لە ژنەکان دووگیانە.
عەتا بارام، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە شوێنی رووداوەکە رایگەیاند، لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان نەڤارا لەسەر رێگای سیروان بۆ سەیدسادق، دوو ژن و منداڵێک گیانیان لەدەستدا کە یەکێک لە ژنەکان دووگیانە.
باسی لەوەشکرد، “هۆکاری رووداوەکە بۆ تیژڕەوی و پابەندنەبوونی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەگەڕێتەوە”.