ئەمریكا هەڕەشەی بەرپاكردنی جەنگ لە دژی ڕوسیا دەكات

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، هەڕەشەی بەرپەرچدانەوەی “یەكگرتوو و توند” لە دژی ڕوسیا دەكات ئەگەر ئەو وڵاتە هێرشبكاتەسەر ئۆكرانیا.

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ هاوتا ڕوسییەكەی ئەمڕۆ هەینی لە جنێڤی سویسرا كۆبووەوە. سەرەكیترین تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە، تاوتوێكردنی دوو پرس بوون، بڵاوبوونەوەی هێزی هەردوولا (ڕوسیا لە لایەك و ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا لە لایەكەی ترەوە) لە سنووری ئۆكرانیا و دەوروبەری.

ماوەیەكە ڕوسیا داوا لە خۆرئاوا دەكات گەرەنتیی ئەمنی پێبدات بەوەی بڵاوبوونەوەی هێزی ناتۆ لە ناوچەكەدا مەترسی نییە بۆسەر ڕوسیا، خۆرئاواش داوا لە ڕوسیا دەكات هێز ڕەوانەی ئۆكرانیا نەكات و ئەو وڵاتە “داگیرنەكات”.

لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا و ڕوسیادا، بلینكن بە لاڤرۆڤی وتووە، “پابەندی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەتین، بەڵام ئەگەر ڕوسیا هێرشبكاتەسەر ئۆكرانیا، ئەوا پەرچەكردارێكی یەكگرتوو و توندمان دەبێت، ئەمریكا پابەندە بە بنەمای بەرگریكردن لە هاوپەیمانەكانی”.

لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هەوڵی هێوركردنەوەی دۆخەكەی داوە و ڕایگەیاندووە، “پێشبینی ناكەم پێشێلكاری ڕووبدات”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لەدەستدانی مام حەمید خەم و ناسۆرێکی زۆری لە دڵی ھەموواندا بەجێھێشت

بابەتی دواتر

تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات: زۆرترین كەس تووشی كۆرۆنا بوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەریلایەك بووە سەرۆكی كۆڵۆمبیا

گوستاڤۆ پێترۆ پێشتر یەكێك بووە لە گەریلاكانی كۆلۆمبیا، لە هەڵبژاردنی دوێنێی سەرۆکایەتیی وڵاتەكەیدا بە سەرۆک کۆمار هەڵبژێردرا. لە…
Total
0
Share