دوو كەس بە تۆمەتی راوكردن لە گەرمیان دەستگیركران

دوو كەس خۆیان رادەستی هێزەكانی پۆلیسی دارستانی خانەقین كرد كە شەوێك پێشتر بەتۆمەتی ئەنجامدانی راو هەوڵی دەستگیركردنیان درابوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان رایگەیاند، كاتژمێر 1:30 خولەكی شەوی رابردوو مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قۆرەتوو لە دەرچوونێکیاندا بە مەبەستی نەهێشتنی دیاردەی راوکردن ئۆتۆمبیلێکیان بەدیکرد کە خاوەنەكەی سەرقاڵی راوکردن بوو.

مەفرەزەكە بە مەبەستی دەستگیرکردنیان رۆیشتن بەرەو ئاراستەی ئۆتۆمبیلەکە، بەڵام سەرپێچیکاران ئامادەنەبوون بوەستن و هەڵهاتن، بۆ دەربازبوون تەقەیەکی زۆریان لە مەفرەزەکە کرد، دواجار تۆمەتباران دڵنیابوون کە ناتوانن دەربازبن ئۆتۆمبێلەکەیان بەجێهێشت و خۆیان هەڵهاتن، وەك ئەوەی پۆلیسی دارستان ئاماژەی پێدا.

ئەوەشی وت، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو کەس خۆیان رادەستی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین کرد و خۆیان بە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکە ناساند. پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە و رادەستی دادگا کران.

پۆلیسی دارستان ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر راگیراون، دەستیش بەسەر ئۆتۆمبیلەکەدا لە جۆری نیسان پاتڕۆدا گیرا.

بابەتی پێشتر

پەیوەندیی هاوسەرگیریی ناجێگیر %50 مەترسییەکانی نەخۆشیی دڵ زیاتر دەکات

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) پۆرتۆ له‌ ئه‌تله‌تیکۆی برده‌وه‌ و پله‌ی یه‌که‌می گرووپی (B) مسۆگه‌رکرد   

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share