لەتیف نێروەیی: یەکێتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی نەوەی نوێ هیچ هەنگاوێک بۆ پێکهێنانی حکومەت نانێت

لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەكێتی ئاشکرایدەکات، یەکێتی پابەندە بە ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ نەوەی نوێ و بەبێ ئەوان حکومەت پێکناهێنن.

لەتیف نێروەیی، لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند، چەند ڕۆژێکە یەکێتی و نەوەی کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە هەردوولامان پابەندین بەوەی لەسەری ڕێککەوتووین، دڵنیام یەکێتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی نەوەی نوێ هیچ هەنگاوێک نانێت.

خەختیشیکردەوە، هەر کۆبوونەوەیەک پەیوەست بە پێکهێنانی حکومەت ئەنجامبدرێت، بە دڵنیاییەوە نەوەی نوێی لێ ئاگاداردەکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share