33 گەنجی کورد لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان 33 گەنجی دیکە لە وڵاتی لیبیا دەگەڕێنێتەوە هەرێمی کوردستان.

ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ:

دوای ئەوەی کە هەواڵی بێسەروشوێنبوونی کۆمەڵێک هاونیشتمانی لە وڵاتی لیبیامان بەدەستگەیشت، ڕاستەوخۆ هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕاسپێردران، کە بەپەلە ڕێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ دۆزینەوە و ڕزگارکردن و هێنانەوەیان، لەئێستاشدا تەواوی مامەڵەکانی تایبەت بە هەر 33 هاونیشتمانییەکە تەواوبووە و هەفتەی ئایندە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

حکومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە جەخت لەسەر پێویستی و گرنگیی خۆپارێزیی گەنجان و خانەوادەکانیان دەکاتەوە لە گرتنەبەری ڕێگەی کۆچی نایاسایی و نائاسایی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا؛ ئەم جۆرە کۆچە نەک هەر مەترسی لەسەر ژیانیان دروستدەکات، بەڵکو دەبێتە هۆی پێشێلکاریی یاسایی وڵاتانی دیکە و لێپرسینەوەی توندی یاسایی بەدوادادێت؛ هاوشێوەی ئەو بارودۆخە سەختەی ڕووبەڕووی ئەم گەنجانە بووەوە، لە ماوەکانی ڕابردوودا، کە هەندێکیان بۆ ماوەی هەشت مانگ لە بەندینخانەکاندا بوون و لەو ماوەیەدا بە بەردەوامی ڕووبەڕووی مەترسییەکانی مردن بوونەتەوە.

تاوەکو ئەمڕۆ، حکومەتی هەرێمی کوردستان توانیویەتی 302 کۆچبەری نایاسایی لە بارودۆخە جیاوازەکان ڕزگاربکات و بیانگەڕێنێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، لەئێستاشدا هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، ڕێکاری پێویستیان بۆ ڕزگارکردن و هێنانەوەی 33 کۆچبەر گرتووەتەبەر و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردەمەنی داخرا

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەرییەوە، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە كۆگایەكی ئامادەكردنی خواردەمەنی…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سبەینێ دەستدەکرێت بە جێبەجێ کردنی پڕۆژەی شەقامی دووسایدی ناوبازاڕی رانیەی خۆشەویست

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، “لە ساڵیادی راپەڕینە مەزنەکەی گەلی کورددا، دەستدەکرێت بە کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی دووسایدی ناوبازاڕی شاری…
Total
0
Share