بۆ ئەوانەى ئەمڕۆ و رۆژانى هەینى بەنیازى گەشت و سەیرانن.. فەتوایەکى نوێ سەبارەت بە نوێژى هەینى دەرچوو. پەنجەت لێرە دابگرە و وردەکارییەکەى بخوێنەرەوە.
ئەنجومەنى باڵاى فەتواى هەرێم حوكمی ئه‌نجامنه‌دانی نوێژی هه‌ینی له كاتی گه‌شت و سه‌یراندا رووندەکاتەوە و داواى گرنگیدانیش بە ژینگە دەدات.
لە نووسراوێکى نوێى ئەنجومەنەکەدا هاتووە، دوای ئه‌وه‌ی پرسیار كرا له ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا سه‌باره‌ت به حوكمی ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه هاوڵاتییان له رۆژی هەینیدا ده‌چن بۆ گه‌شت و سه‌یران و به‌شداری له مه‌راسیمی نوێژی هەینى ناكه‌ن، یان گروپێك رێكده‌كه‌ون و له‌و شوێنه‌ی كه سه‌یرانه‌كه ده‌كه‌ن مه‌راسیمی نوێژی هەینى له‌و ده‌شت و ده‌ره‌دا بۆ خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌نجومه‌ن به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه:
1- ئاشكرایه كه نوێژی هه‌ینی فه‌رزی عه‌ینه له‌سه‌ر هه‌موو پیاوێكی باڵغی عاقڵی نیشته‌جێی موسڵمان، وه‌ك خوای میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: ( يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَكُمْ إِنْ كُنْتُمْ تَعْلَمُونَ * فَإِذَا قُضِيَتِ الصَّلَاةُ فَانْتَشِرُوا فِي الْأَرْضِ وَابْتَغُوا مِنْ فَضْلِ اللَّهِ وَاذْكُرُوا اللَّهَ كَثِيرًا لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ) (سورة الجمعة: 9ـ10).
بۆیه هه‌ر كه‌سێك له‌دوای نوێژی به‌یانی له شار ده‌رچوو نوێژی هه‌ینی له‌سه‌ر واجب ده‌بێت، كه‌واته پێویسته یان سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی جومعه سه‌فه‌ر نه‌كات و بیخاته پاش ئه‌نجامدانی نوێژه‌كه، یان له رێگه‌دا له مزگه‌وتێك یان له مزگه‌وتی گوند و شاره‌دێكان كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه، به‌شداری مه‌راسیمی نوێژی هەینى بكات.
2- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی پێویسته له مزگه‌وتێكدا بێت، كه له‌ناو ئاوه‌دانی نوێژخوێنه‌كاندا بێت و ره‌زامه‌ندی فه‌رمی هه‌بێت، بۆیه نابێت گروپێك بۆ خۆیان له ده‌شت و ده‌ردا مه‌راسیمی جومعه ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌گه‌ر كردیان نوێژه‌كه‌یان به‌تاڵه.
ئەنجومەنى باڵاى فەتوا روونیشیدەکاتەوە، به پێویستی ده‌زانین هه‌روه‌ك چۆن پێویسته موسڵمانان گرنگی بده‌ن به عیباده‌ته‌كانیان، ئاواش گرنگی بده‌ن به پارێزگاریكردن له‌و ژینگه جوانه‌ی كوردستان‌مان.