سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێم: سەرقاڵی ئامادەکردنی 120 ملیارەکەی مانگی نۆین

سەرچاوەیەک ئاشکرایکرد، وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی کۆکردنەوە و ئامادەکردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەرێمە بۆ مووچەی مانگی نۆ.

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، کۆکردنەوەی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی لە پێشینەی کارەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمە، ئێستا سەرقاڵی کۆکردنەوە و ئامادەکردنی پارەین بۆ مووچەی مانگی نۆ.

دەشڵێت، رەنگە تاوەکو سەری مانگ 120 ملیارەکە ئامادەبێت، هەرکات بەغداد داوایکرد و رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی نۆ دەستیپێکرد، ئەوکات رادەستبکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share