بەڕێوەبەری پێشووی هاتوچۆی سلێمانی: کێشەی هاتوچۆ بە یوتێرن چارەسەر نابێت

بەڕێوەبەری پێشووی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرایدەکات، بەهۆی زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێلەوە، کێشەکانی هاتوچۆ تا 10 ساڵی دیکەش چارەسەرنابن.

ئاسۆ محەمەد، بەڕێوەبەری پێشووی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، کێشەکانی هاتوچۆ بە یوتێرن چارەسەر ناکرێن، یوتێرن کێشەکان و ڕووداوی هاتوچۆ زیاتردەکات، چارەسەر ئەوەیە هەمووی بکرێت بە یەکتربڕ و بەرزەپرد.

وتیشی، ڕۆژانە بە هەزاران ئۆتۆمبێل دێنە هەرێمی کوردستان، باشترین چارەسەریش بۆ زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان، دروستکردنی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسە، ئەمەش پێم وانییە لە مەودایەکی نزیکدا جێبەجێبکرێت، بەڵکو جێبەجێکردنی 10 ساڵی پێویستە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: پیرۆزبایی سەرکەوتنی لیستەکەت لێدەکەم

نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە لە هەڵبژاردندا. نووسینگەی سەرۆکی یەکێتیی…
Total
0
Share