كەشناسی: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە.

كەشناسی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ كەشوهەوا جێگیرە و ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەگشتی نزیك دەبنەوە لە پلە تۆمارەكانی دوێنێ پێنجشەممە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، پلەكانی گەرما بۆ ئەمڕۆ هەینی لە هەولێر، 41 پلە و سلێمانی، 37 پلە و لە هەڵەبجە و دۆهك پلەی گەرمی 41 و 39 پلەی سیلیز دەبێت.

ڕوونیشیكردووەتەوە، سبەی شەممە كەشوهەوا جێگیر و ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچە هەوردا دەبێت و پێشبینیش دەكرێت پلەی گەرمی لە نێوان دوو بۆ سێ پلە بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ببینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. دوو کەس بە تۆمەتی تەقەکردن و بریندارکردنی هاوڵاتییەک دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە تەقەیان لە هاوڵاتییەک کردووە و برینداریان کردووە. لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share