مەترسی لەسەر سامانی ئاوی ژێرزەوی هەیە.
زێی گەورە کە سەرچاوەی ئاوی دانیشتووانی گوندەکانی دەوروبەری و ئاژەڵ و باڵندەکانە، بە نەوتی ڕەش پیسکراوە.
پیسکردنی ئاوی زێی گەورە نەک بە تەنیا مەترسی بۆ سەر دانیشتووان، ئاژەڵ و باڵندەکان هەیە، بەڵکو مەترسییە بۆ سەر سامانی ئاوی ژێر زەوییش.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لەوبەری زێی گەورە کێڵگەیەکی نەوت هەیە، مانگێک پێش ئێستا ئەو کۆمپانیایەی کاری بەرهەمهێنانی نەوت لەوکێڵگەیە دەکات بە بۆری نەوتەکەی بۆ گوندی سفەیە گواستووەتەوە، بەڵام لەناو گوندەکە بۆرییەکە شکاوە و زیاتر لە هەزار و 600 بەرمیل نەوتی خاو ڕژاوەتە ناو زێی گەورە، دانیشتووانی گوندەکە داوای پاراستنی ژینگەی گوندەکەیان دەکەن.