لە هەولێر دەرمانخانەیەك و كۆگایەكی دەرمان داخران

بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێنماییەكانی تەندروستی، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر دەرمانخانەیەك و كۆگایەكی دەرمان لەلایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی KMCA لە وەزارەتی تەندروستی، داخران و بڕیاریشدرا لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا بكرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كوالێتیی كۆنترۆڵی سەر بە وەزارەتی تەندروستیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە درێژەی پشكنین و بەسەركردنەوەكانی تیمی چاودێریی بازاڕی بەڕێوەبەرایەتیی KMCA لە وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی هەولێری سەندیكای دەرمانسازان و قائمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر پشكنین بۆ ژمارەیەك لە دەرمانخانە و كۆگایەكی دەرمان ئەنجامدرا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئەنجامی پشكنینەكە كۆگایەكی دەرمان و دەرمانخانەیەك بە هۆكاری سەرپێچیكردن لە ڕێنماییەكان داخران و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ كرا.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بەردەوام هۆشداریدەدات بە سەرجەم ئەو شوێنانەی كە مامەڵە بە بەرهەمی دەرمانسازی و پزیشكییەوە دەكەن پابەندیی گشت ڕێنماییەكان بن و بە پێچەوانەوە رووبەڕووی سزای یاسایی توندیان دەكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی شایستەی دارایی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی وانەبێژ

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا چەکی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی حوزەیران ئامادەدەکرێت. کاروخ عەبدوڵا،…
Total
0
Share