ئومێد خۆشناو: هاوینێکی زۆر زۆر سەخت لەرووی ئاوەوە رووبەڕوومان دەبێتەوە

ئومێد خۆشناو- پارێزگاری هەولێر

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەهۆی کەمی رێژەی بارانبارین لەمساڵدا هاوینێکی زۆر سەخت لە رووی دابینکردنی ئاوەوە رووبەڕوویان دەبێتەوە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەداخەوە ئەمساڵ بڕی بارانبارین زۆر زۆر لە ساڵانی رابردوو خراپترە، ساڵی رابردوو ئەم کاتانە 540 ملم بارانباریبوو، ئەمساڵ تا ئەم کاتە 140 ملم بارانباریوە، کە جیاوازییەکەیان زۆرە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوینێکی زۆر سەخت لەرووی دابینکردنی ئاوەوە چاوەڕێمان دەکات.

ئاشکراشیکرد، زۆر بە خێرایی کار لە پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر دەکرێت، سەرەتای مانگی حەوت هێڵی یەکەمی تەواودەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، رایدەگەیەنێت، “ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی و دابەزاندنی نرخی بەنزین دەستیپێکرد”. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێر و نوێکردنەوەی ساڵانەوە، شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share