هەر پەرلەمانتارێكی عێراق ڕۆژانی “نەهاتوو”ی هەبێت، بڕێكی زۆر لە موچەكەی دەبڕدرێت.
حەسەن فەدعەم جەنابی، ئەندامی “هاوپەیمانیی عێراقییون” لە پەرلەمانی عێراق ئەمشەو هەینی 5ی شوبات ئاشكرایكرد، “پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، میكانیزمێكی داناوە بۆ سزادانی ئەو پەرلەمانتارانەی ناچنە كۆبوونەوەكانەوە “غیاباتیان هەیە” و بەپێی ئەو میكانیزمە، بڕێكی زۆر گەورە لە موچەكانیان دەبڕدرێت.”
جەنابی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕوونیكردەوە، “ئەو پەرلەمانتارانەی بەبێ پاساوێكی شەرعی و یاسایی ئامادەی دانیشتنەكانی پەرلەمان نەبوون، ئەوا بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان پارەیەكی زۆر لە موچەكانیان دەبڕدرێت.”
بە وتەی ئەو سەركردەیەی “هاوپەیمانیی عێراقییون”، “نەچوونی پەرلەمانتار بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان، كاردەكاتەسەر ڕێژەی یاسایی دانیشتنەكان، وەك ئەوەی لەكاتی دەنگدان لەسەر یاسای پارەداركردنی كورتهێنانی بودجە ڕویدا و پەرلەمانتارانی پارتی نەچوونە هۆڵی پەرلەمانەوە.”