ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایدەکات، لەسەر پرسی مووچە زوڵمێکی زۆر لە خەڵکی کوردستان کراوە و ئەم زوڵمەشی لە هیچ شوێنێکی دونیا نەبینراوە.
هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق لە قەیرانێکی سەختی ئابوریدایە و ناتوانێت مووچە دابینبکات، ئەگەر بە زوویی چارەسەرنەکرێت، ئابورییەکەی بە تەواوی دادەڕمێت.
دەشڵێت، لەم دۆخەدا پەرلەمانتاران قبوڵی ناکەن مووچەکانیان دوابکەوێت، ئیتر چۆن شەقامی عێراق دواکەوتنی مووچە قبوڵدەکات؟ ئەوەشی لە هەرێمی کوردستان دەیبینین لە هیچ شوێنێکی دیکەی دونیادا نابینرێت، خەڵکی بەرگەی بێ مووچەییان گرتووە، لەم ڕووەوە زوڵمێکی گەورەیان لێدەکرێت و تا ئێستاش ئەو زوڵمە بەردەوامە.