پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد داوای سەرانەی یەک دەفتەری لە هاوڵاتییەک کردبوو

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، کە داوای سەرانەی 10 هەزار دۆلاری لە سکاڵاکار کردووە.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ” دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای لە بنکەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمارکرد کە کەسێک هەڕەشەی لێ دەکات و داوای سەرانەی (10,000) دۆلاری ئەمریکی واتە دەفتەرێکی لێ دەکات، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانیان تۆمەتبار دەستگیر بکەن .”

پۆلیس ڕاشیگەیاندووە، ” لە ئێستادا تۆمەتبار ( ر. ل. م ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە ، تۆمەتبار پێشینەی هەیەو پێشتر لەسەر تاوانی تر دەستگیرکراوەو دوای کۆتاییهاتنی حوکمەکەی ئازاد کراوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەت ئەمساڵیش ناتوانێت دایانبمەزرێنێت
مامۆستایانی وانەبێژ سەرەتای مانگی داهاتوو بایكۆت دەكەن

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تاوەكو 5/10 مۆڵەت دەدەن بە حكومەت كە بكرێنە مامۆستای گرێبەست، بەپێچەوانەوە…
Total
0
Share