جۆرە نوێیەكەی كۆرۆنا هەڕەشە لە ویلایەتە یەكگرتووەكان دەكات

جۆرە نوێیەكە لە بڵاوبوونەوەدایە

بەرپرسان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان نیگەرانی خۆیان نیشاندا لە گەڕانەوەی حاڵەتەكانی توشبوونی ڕۆژانە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاوكات لەگەڵ زیادبوونی بڵاوبوونەوەی یەكێك لە جۆرە نوێیەكانی ڤایرۆسەكە لە وڵاتەكەدا.

بەرپرسان هۆشدارییاندا لە سوككردنی ڕێوشوێنەكانی تایبەت بە خۆپارێزی لە كۆڤید-19 لەلایەن هەندێك لە ویلایەتەكانەوە و دەڵێن، هاوڵاتییان لە بەردەم دۆخێكی پر لە مەترسیدان كە دەشێت بگۆڕدرێت بۆ شەپۆلی چوارەم بەر لە پێدانی ڤاكسینی زیاتر بە دانیشتووان، وەك ئەوەی ڕۆژنامەی (لۆس ئەنجلوس تایمز) بڵاویكردوەتەوە.

ئەنتۆنی فاوچی، گەورە شارەزای نەخۆشییە گوازراوەكان لە ویلایەتە یەكگرتووەكان لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا وتی، ئێمە لەم وێستگە پڕ لە مەترسییەداین كە ڕاستەوخۆ تیایدا بووین بەر لە زیادبوونی حاڵەتەكان لە هاویندا، دەشێت هەر شتێكی نیگەرانی ببێتە هۆی زیادبوونی دیكە”.

ئەوەشی وت، نامانەوێت ببینە كەسانێك كە تەنها لایەنە ڕەشەكەی كاروبارەكان دەبینن، بەڵام لەهەمان كاتدا پێویستە واقیعی بین. بۆیە پێویستە بە وردی چاوەڕوانی ئەوە بین كە لە هەفتەی داهاتوودا ڕودەدات.

هاوكات ئاندی سلاڤیت، گەورە ڕاوێژكاری تیمی كۆشكی سپی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی كۆڤید-19 هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی جۆرە نوێیەكەی ڤایرۆسەكە دا و تیشكیشی خستەسەر پێویستی پەلەكردن لە هەوڵەكانی پێدانی ڤاكسین كە لەئێستادا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەردەوامە لە دابەزین

بابەتی دواتر

پرۆژەكەی توركیا بۆ داگیركردنی شەنگال ئاشكرادەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share