کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی دووشەممە، پلەی گەرمی دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارە دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرمی نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام نزمترین پلە بەرزدەبێتەوە.
لەبارەی کەش و پلەی گەرمیی سبەى دووشەممەوە، کەشناسی پێشبینیدەکات، ئاسمان نیمچەهەور و پەڵەهەور بێت و پلەی گەرمییش کەمێک دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی
دهۆک : 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 19 پلەی سیلیزی