ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: هەفتانە بڕی چوار ملیار دینار بۆ ڕێگای کەلار – سلێمانی تەرخاندەکرێت

ئەمرۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنەکەی ئەنجامدا، لەبارەی تاوتوێکردنی کێشەی دواکەوتنی تەواوكردنی ڕێگای كەلار – سلێمانی.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنەکە ڕایگەیاند، كۆبوونەوەكە بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان و پردەكان لە پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان و پردەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیان، بۆ تاوتوێكردنی هۆكاری دواكەوتنی تەواوكردنی رێگاكە بەڕێوەچوو.

ئاماژەی بەوەکرد، “بانكی خاك تەرخانکردنی بڕی 200 ملیۆن دیناری لە هەفتەیەكدا ڕاگەیاندووە، بەڵام  ئەو بڕە پارەیە زۆر كەمە و لەگەڵ بەڕێکوپێکی بەرەوپێشچوونی کارەکاندا ناگونجێت”.

بەپێی وتەی ئازاد محەمەد ئەمین، بەهۆی تەرخان نەکردنی بڕە بودجەی پێویستی پڕۆژەکە تائێستا تەواونەکراوە و کارەکانی بە سستی بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەدا، کە پڕۆژەکە پێویستیی بە نزیکەی چوار ملیار دینار هەیە لە هەفتەیەکدا بۆ تەواوکردنی بە شێوەیەکی لەسەرخۆ و بۆ ئەوەش ئەمە داواکراوە لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بۆ تەواوکردنی ڕێگاکە.

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونیكردەوە، دابەشكردنی خەرجییەكانی هەرێم لەسەر بنەمای (47%) بۆ سلێمانی و وابەستەیەكانی و (53%) بۆ هەولێر و دۆهوك ئەوەیە كە كاریگەری لەسەر جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژانە هەبووە لە سلێمانی.

ئاماژەی بەوەدا کە “بەهۆی نەبوونی نەختینەیی دارایی زۆرێک لە پڕۆژەکان وەستاون، وەک پرۆژەی ڕێگای دوکان، ئیدارەی ڕاپەڕین، پڕۆژەی ڕێگای پێنجوێن – زەڕایەن، و پڕۆژەی ڕێگای کەلار- سلێمانی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان

بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرادەکات. نەبەرد…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ رێبوار تەها: سەربەرزین کوڕێکی کەرکوکی خاوەنی زۆرترین دەنگە لە عێراقدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە رێبوار تەها کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ لەسەر ئاستی عێراق…
Total
0
Share