سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی: بەرهەمە کشتوکاڵییەکان نەک پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکەنەوە بەڵکو دەتوانرێت هەناردەش بکرێن

سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەرهەمە کشتوکاڵییەکان نەک پێداویستیی ناوخۆ پڕدەکەنەوە، بەڵکو دەتوانرێت هەناردەش بکرێن.

سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو بەرهەمە کشتوکاڵییانەی کە پێداویستیی سەرەکیی ڕۆژانەی خەڵکن نەک پێداویستیی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش پڕدەکەنەوە، بەڵکو دەتوانرێت هەناردەی دەرەوەش بکرێن.

وتیشی، “نرخی سەرجەم بەرهەمەکان گونجاوە و تەنانەت هەندێکیشیان زۆر هەرزان بوون”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی پۆلی دوازدە‌ ڕادەگەیەندرێت

وه‌زیری پەروەردەی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییە‌كانی خولی یە‌كە‌می پۆلی دوازدە‌ ڕادەگەیەندرێت. له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى قوباد تاڵه‌بانى…
Total
0
Share