یەکەم سەبەتە خۆراکی ئەمساڵ دابەشدەکرێت

بڕیارە دەست بە دابەشکردنی یەکەم سەبەتە خۆراکی ئەمساڵ بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی خۆراکی سلێمانی، رایگەیاند، ئاگاداری بریکارەکانی کۆدەکانی (261، 262، 263) ناوشار دەکەینەوە کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆراکی سلێمانی بکەن، لە رێکەوتی  17ی شوباتی 2026 رۆژی سێشەممە بۆ رادەستکردنی بڕی پارەی سەبەتەی خۆراکی یەکەم بۆ ساڵی 2026 بە داتای مانگی یەک.

دەشڵێت، بڕی پارەکە بە شێوەی کاش وەردەگیرێت لەلایەن بانکی جنوبی ئیسلامی لە ناو بینای بەڕێوەبەرایەتیی خۆراکی سلێمانی لەگەڵ هێنانی کارتی بانکی و کۆپییەکی کارتی نیشتمانیی بریکار.

ئەوەش دەڵێت، “بڕی پارەی داواکراو بۆ هەر هاوڵاتییەک زیادیکردووە بۆ ئاگاداریتان”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share