پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، بە تۆمەتی دزیکردن سێ تۆمەتبار دەستگیرکران.
سۆران محەمەد، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان سکاڵای تۆمارکرد و پۆلیسی ئاگادارکردەوە کە لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی شـ.ـەهیدانی قەزای کەلار قاسەکەی دزراوە کە بڕێکی زۆر پارە و ئاڵتونی تێدایە
دەستبەجێ دوای لێکۆڵینەوەی ورد و بەدواداچوون بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان توانییان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کەپێکەوە تاوانەکەیان ئەنجامداوە.
دەشڵێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیاندا گیرا کە تاوانەکەیان پێ ئەنجامداوە و ئێستا تۆمەتباران دانیان بە تاوانەکەدا ناوە کە بڕی 7500 دۆلار و دەمانچەیەک و چەند پارچە ئاڵتونێکیان لەناو قاسەی سکاڵاکار دزیوە.
ئاماژە بەوەشدەکات، ئێستا دەست بەسەر کەرەستە دزراوەکاندا گیراوە و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 هەرسێ تۆمەتبار ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.