پاش ئەوەی دۆناڵد ترەمپ ڕێککەوتنی لەگەڵ ئێران بە “کات کوشتن” وەسفکرد، لە ئێستادا ئیدەرەکەی شان بەشانی وەزارەتی جەنگ پلانێکی نوێیان بۆ ئێران داناوە و یەکێک لە بژاردەکانیش لێدانی ڕاستەوخۆ و وردە بۆسەر تاران.
بەپێی ڕاپۆرتێکی واشنتن پۆست، ئیدارەکەی سەرۆکی ئەمریکا شانبەشانی وەزارەتی جەنگی ئەو وڵاتە؛ پلانێکی دیکەیان بۆ ئێران داڕشتووە کە خۆی لە چەند تەوەرەرێکی لێکبەستراو دەبینێتەوە کە بریتیین لە ڕێگریکردنی توند، گۆشەگیرکردنی ستراتیژی و هاوبەشیی بەرگریی هەرێمی بۆ کۆنترۆڵکردنی ئێران بەبێ هێرشی زەمینیی بەرفراوان.
ئاماژە بەوەشکراوە، کۆڵەکە سەرەکییەکانی پلانەکە بریتیین لە بەرگریی ئاسمانیی یەکخراو کە تێیدا هەوڵ بۆ دروستکردنی تۆڕێکی هاوبەشی ڕادار و بەرگریی موشەکی دەدرێت کە تواناکانی ئەمریکا، ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبیی کەنداو تێیدا کۆدەکاتەوە.
هەروەها، بەشێکی دیکە پلانەکە بریتییە لە ئاسایشی دەریایی؛ کە تێیدا تیشکدەخرێتە سەر فراوانکردنی هاوپەیمانێتییە دەریاییە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی گەرووی هورمز و دەریای سوور و لەلایەکیدیکەشەوە جەنگی ئەلیکترۆنیی ناهاوسەنگ پلانێکی دیکەیە و هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئەلیکترۆنیی دیاریکراوە بۆ پەکخستنی کارایی ئەتۆمی، دامەزراوەکانی درۆن و ژێرخانی ئابووریی ئێران.
هەر لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەی واشنتن پۆستدا هاتووە، یەکێکی دیکە لە بژاردەکان و کۆتا بژاردە بریتییە لە لێدانی ئامانجدار کە بەهۆیەوە کار لەسەر هێرشی وردی درۆن و موشەک دژی سەرکردایەتیی گروپە پاڵپشتیکارەکان لەلایەن ئێران و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی تاران دەکرێت ئەمەش وەک جێگرەوەیەک بۆ هەڵمەتی بۆردومانی بەرفراوانی وڵاتەکە.