بایدن گۆڕانکاری لە سیاسەتی وزەی ئەمریکادا دەکات بۆ وزەی سەوز

پێشبینییەکان باسلەوەکەن کە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن گرنگی بە ژینگە و وزەی سەوز دەدات و گۆڕانکاری لە سیاسەتی وزەی ئەمریکادا دەکات.

سیاسەتەکانی نەوتی نێودەوڵەتی

وادەردەکەوێت جۆ بایدن درێژە بە سیاسەتەکانی بەڕێوەبردنی دیموکراتەکان لە ئەمریکا بدات، ئەمەش هەنگاوێکە بۆ ڕزگاربوونی ئەندامانی ئۆپیکی وەک ئێران و ڤەنزوێلا لە سزاکانی واشنتن لەسەریان، دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانیان.

پێگەی (سی ئێن بی سی)ی ئابوری بڵاویکردەوە، لەبارەی ئێرانەوە ئەگەری هەیە شێوازێکی هاوبەش لە نێوان ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بۆ گرێبەست و ڕێککەوتنێکی هاوبەش هاوشێوەی ڕێککەوتنەکەی سەردەمی سەرۆکایەتیی باراک ئۆباما.

لە ڤەنزوێلا، ئەگەری زۆرە بایدن بەردەوامی بدات بە سزاکان وەک فشارێک بۆ سەر حکومەتەکەی نیکۆلاس مادۆرۆ، بەڵام بە زیادکردنی هەوڵە دیپلۆماسییەکان و دابەشکردنی دەسەڵات لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی دەتوانێت لەو سزا ئابورییانە دەرباز ببێت.

سزا سەپێنراوەکانی سەر ئەو دوو وڵاتە لەلایەن سەرۆکی کۆتاییپێهاتووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپەوە نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل نەوت ڕۆژانە لە بازاڕەکانی جیهان کەمکردەوە، کە دەکاتە %3ی پێداویستییەکانی جیهان.

هێڵی ئۆپیک

بایدن کاردەکات لەسەر پەیوەندییەکی پارێزراو و کە ترەمپ لەسەر بنەمای تویتەر لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە، محەمەد بن سەلمان دروستیکردبوو، چونکە سعودییە گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنەری نەوتە، بۆیە بایدن زیاتر پشت بە ڕێگا دیپلۆماتییەکان دەبەستێت بۆ کاریگەری لەسەر وڵاتانی ئۆپیک.

بایدن لە بانگەشەکانیدا وردەکاری چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم بابەتانەی ئاشکرانەکرد، بەڵام هەر ڕێگایتەک بەکاربهێنێت دەبێت لە پێناو بەدیهێنانی هەمان مەبەستدابێت – جێگیرکردنی نرخی نەوت.
ترەمپ زۆرترین کاریگەری لەسەر وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت ئۆپیک هەبووە، توانیوییەتی کاریگەری لەسەر سیاسەتەکانی ئۆپیک دابنێت بە تویتێک یاخود پەیوەندییەکی تەلەفۆنی.

لەلایەکی دیکەوە سزا قورسەکانی سەر هەریەکە لە ئێران و ڤەنزوێلا کاریگەری هەبوو لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمی ئۆپیک وەک دوو ئەندامی ڕێکخراوەکە، کە دوو گەورەترین سزایە لە مێژووی سیاسەتی ئۆپیکدا.

گواستنەوەی سەوز

چاوەڕێدەکرێت ئیدارەکەی بایدن بگەڕێتەوە بۆ ناو ڕێککەوتنی پاریس بۆ کەشوهەوا، کە ڕێککەوتنێکە لە ماوەی سەرۆکایەتیی ئۆبامادا لەسەری ڕێککەوتن بۆ کەمکردنەوەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، دواتر دۆناڵد ترەمپ بە بیانووی ئەوەی زیان بە ئابوریی ئەمریکا دەگەیەنێت لەو ڕێککەوتنە کشایەوە.

بایدن لە بانگەشەکەیدا بەڵێنیدا تاوەکو ساڵی 2050 دەرچەکانی بڵاوبوونەوەی گازە ژەهراوییەکانی پیسکەری ئاووهەوا بگاتە سفر لە ئەمریکا، ئەمەش لە ڕێگەی کەمکردنەوەی دەرچەکانی پیشەسازییەکانی وزە بۆ نزیکەی سفر تاوەکو ساڵی 2035 – کە ئەمەش ئامانجێکە بەدەستهێنانی قورسە بەبێ ئەوەی زۆرینەی کۆنگرێس ئەندامانی دیموکرات بن.

ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ کێشەی کارگە و دەرچەکانی ئەو گازە ژەهراوییانەی چارەسەر نەکرد، هەروەها ئاژانسی پاراستنی ژینگەی ئەمریکی پێوەرەکانی سەر ئەو دەرچانەی کەمکردەوە، هەروەها ترەمپ پلانی وزەی خاوێنی باراک ئۆبامای هەڵوەشاندەوە، کە ئامانجی کەمکردنەوەی پیشەسازی وزە بوو بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، لەکاتێکدا هەردوو لایەنی گواستنەوە و وزە زۆرترین هۆکاری ئەو دەرچانەی گازە ژەهراوییەکانی پیسکەری ئاوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیین لە ئەمریکا.

لە بەرامبەردا بایدن دەیەوێت کاربکات لەسەر گۆڕانکاری کەشوهەوا کە مەترسییە لەسەر هەسارەی زەوی، لە ڕێگەی گواستنەوە لە وزەی نەوت و گاز و هاوشێوەکانییەوە بۆ وزەی خاوێن.

ترەمپ کاریکرد لەسەر فراوانکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و گازی ناوخۆیی، بایدن بەڵێنیدا کە خۆیبپارێزێت لە زیاترکردنی هەڵکەندنی بیری زیاتر لە سەر زەوی و ناو ئاوەکانی ئەمریکادا، لەپێناو ڕوبەڕووبوونەوەی تێکچوونی کەشوهەوانی جیهان.

ئەمریکا ڕۆژانە نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە نەوتی بەرهەمدەهێنا لە سەر وشکانی و ئاوەکانی فیدراڵی لە ساڵی 2019، کە دابەشکراوە لە نێوان ویلایەتەکان و ناوچەکان و سندوقەکانی خاوێنکردنەوە.

بابەتی پێشتر

بایدن بازاڕی تمەنی گەرمکرد

بابەتی دواتر

ترەمپ: هەڵبژاردنەکانم بردەوە و 71 ملیۆن دەنگم بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share