عەدنان کەریم چامەکەی نالی و وەڵامەکەی سالمی بڵاوكردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەدنان كەریم، ئەلبوومی شاری بڵاوكردەوە كە “چامەکەی نالی و وەڵامەکەی سالم” بە شێوەی گۆرانی لەخۆدەگرێت.

بڵاوكردنەوەی ئەلبوومەكە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێكدا لە شاری سلێمانی ڕاگەیەندرا و لە وتەیەكدا هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەدنان كەریم وردەكاریی بەرهەمەكەی خستەڕوو.

لە زستانی ڕابردوودا، هونەرمەند عەدنان كەریم دەستیكرد بە تۆماركردنی “چامەکەی نالی و وەڵامەکەی سالم” له‌گه‌ڵ گرووپی نیشتمانیی چیك له‌ پراگی پایته‌ختی ئەو وڵاتە.

مۆسیقا و دابەشکردنی بەرهەمەكە و ڕابەرایەتیكردنی ئۆرکێستراكەی چیك له‌ لایه‌ن هونەرمەند کارزان مەحمودە‌وه‌ كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داهاتی بەناوبانگترین هونەرمەندی جیهانی بۆ نەخۆشخانەیەکی منداڵانی ئۆکرانیا تەرخاندەکرێت

کارێکی هونەریی هونەرمەندی ناسراو بە ناوی “بانکسی”ەوە، لە زیادکردنێکدا بە بڕەپارەیەکی زۆر دەفرۆشرێت و داهاتەکەشی بۆ نەخۆشخانەیەکی منداڵان…
Total
0
Share