بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی کـ.ـۆچی دوایی مەلای مەلا قادر، فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین پەیامێكی هاوخەمی ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵەکەیان کرد و ڕایگەیاند، “کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان، نموونەیەکی باڵان لە خەبات و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردایەتی.”
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی یەکێتی:
بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین مەلای مەلا قادر
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کـ.ـۆچی دوایی فەرماندە و پێشمەرگەی دێرین و كەسایەتیی دیاری خۆشناوەتی (مەلای مەلا قادر)، باوکی دکتۆر محەمەد خۆشناو، وەزیری پێشووتری تەندروستیی هەرێمی کوردستان و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلالمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەکەین کە نموونەیەکی باڵان لە خەبات و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردایەتی.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کـ.ـۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، سەبووری و ئارامیی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان