یەکێتی و یەکگرتوو جەخت لە هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن دەکەنەوە

ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی سەلاحەدین محەمەد بەھائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد و پرسی هەڵبژاردن و لێکتێگەیشتنی هەردوو حزب گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

لەدیدارێکدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی و ئاسۆ مامەند و رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەژی ئەمین، لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری — زانیاری ھەرێمی کوردستان و سالار لالە سەرحەد، ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەیبوون، گفتوگۆی ھەمەلایەنە لەبارەی پێشھات و پەرەسەندنە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانەوە کرا و جەخت لەھەماھەنگی و دیدی ھاوبەش کرایەوە بۆ زاڵبوون بەسەر کێشەکان و چارەسەرکردنی گرفتەکان.

لەبارەی یەکخستنی ھەوڵەکان و کۆدەنگی و یەکڕیزی نیشتمانییەوە، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر پەنابردن بۆ میکانیزمەکانی لێکتێگەیشتن و دیالۆگی بونیادنەرانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵا و پاراستنی مافەکانی کورد لەچوارچێوەی یاسا و دەستووری عێراقی فیدڕاڵ.

ھەرلەدیدارەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا لەبارەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەماھەنگی و لێکتێگەیشتنی ھێزەکوردییەکان بە پێویستی ئەم قۆناغە زانرا بۆ دەستەبەرکردنی زۆرترین دەنگی کورد بە تایبەت لەناوچە کێشەلەسەرەکان و دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانی لەسەر پرسە نیشتمانیی و نەتەوەییەکان.

پتەوکردنی پەیوەندییەکانی یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو و جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی خەڵک و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی خۆشەویستی کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی هەولێر: جوتیارە نمونەییەکە لە سنووری ئێمە نییە بۆیە ڕێگە نادەین لێرە فێستیڤاڵ بکات

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر ڕایگەیاند، جوتیارە نمونەییەکە کە داوایکردووە فێستیڤاڵی هەنار لە هەولێر بکاتەوە، تێبینیی زۆرمان لەسەری هەیە،…
Total
0
Share